نرخی مریشک دادەبەزێت

قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ مانگی داهاتوو هەزار تۆن مریشک و ٧٠٠ تۆن گۆشتی سور هاوردە دەکرێن.

قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە "بەمەبەستی بەرزنەبوونەوەی نرخ و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو لەبه‌رهه‌مه‌كانی پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی ھاوردەکرنیان لە مانگی ئەیلول-دا گۆرانکاری تێدا دەکرێت."

ڕوونیشکراوەتەوە بڕیاردرا بۆ مانگی داهاتوو رێگە بە ھاتنە ناوەوەی هه‌زار تۆن مریشک و ٧٠٠ تۆن گۆشتی سور بدرێت.

هێمای بۆ ئەوەش کرد، هاوردەکردنی ئەو بڕە خۆراکانە بەهۆی زیادبوونی خواستە لەسەریان بەهۆی جەژنی قوربان و نزیکبوونەوەی وەرزی پایزەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا کە ماوەیەکە نرخی مریشک بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئەمەش هەوڵێکە بۆ دابەزاندن و ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتر.



PM:05:13:24/08/2017