کانی هەڵەبجەیی: لەمردن گەڕامەوە دکتۆرەکان ووتیان موعجزەیە تۆ بژیت

خانمە پێشکەشکار و میدیاکاری ڕووداو، کانی هەڵەبجەیی پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە وڵاتی فەڕەنسا بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە، ئاشکرایکرد کە لە ئێستادا تەندروستی بەرەو باشبوون چووە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کانی هەڵەبجەیی پێشکەشکاری دیاری ڕووداو ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت "دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو هاوڕێ ئازیزانە بکەم کە لە ماوەی مانەوەم لە نەخۆشخانە بەردەوام هەواڵیان پرسیم و لە خەمی مندا بوون، ئێستا تەندروستیم هەندێک باشترە و لەگەڵ ئەو هەموو خۆشەویستییەی ئەو ئازیزانەش باشتر دەبم".

کانی باسی لە نەخۆشیەکەی کردوە و دەڵێت "لەگەڵ ئەوەی نەخۆشی کەمخونیم هەیە دواجار توشی خوێن بەربوونی ناوەکی بووم لە ڕیخۆڵەدا".

کانی هەڵەبجەیی جگە لەوەی پێشکەشکار و میدیاکاری ڕووداوە چەندین گۆرانی بڵاوکردووەتەوە و یەکێکیشە لەو خانمانەی کە چەندین شعری تایبەتی نوسیوە.





PM:07:50:24/08/2017