راوێژكارى
راگه‌ياندن لە نوسینگەی بارزانی، كيفاح مه‌حمود
رايگه‌ياند، ڕیفراندۆم بە مەرجی پێدانی گرنتی بە کورد دوادەخرێت، گەرنا ئامادەی
دواخستن نین
كيفاح مه‌حموود
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت رايگه‌ياندووە، ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول
بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بۆ چركه‌يه‌كيش دواناخرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ردا
كورد گرێنتى نێوده‌وڵه‌تى پێبدرێت و واده‌يه‌كى ديكه‌ى بۆ ديار بكرێت.
ڕوونیشی
کردووەتەوە جێگره‌وه‌ى ريفراندۆم ئه‌وه‌يه كه هه‌ريه‌ك له لايه‌نه‌كانى وه‌ك به‌غدا،
واشنتن، ئه‌نقه‌ره و تاران واژوو له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ واده‌يه‌كى
ديكه‌ى ريفراندۆم بكه‌ن.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشکردووە، ئه‌و ده‌سته‌به‌رانه ده‌بێت نووسراو بن و رۆژێكى ديكه و واده‌يه‌كى
ديكه بۆ ريفراندۆم ديار بكه‌ن و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ش بده‌ن كه رێز له ئه‌نجامه‌كانى
راپرسييه‌كه ده‌گرن.
جەختیشی کردووەتەوە
ته‌نيا له حاڵه‌تى پێدانى گرێنتى نێوده‌وڵه‌تييدا ده‌كرێت باس له دواخستنى
ريفراندۆم بكرێت، ئه‌گه‌ر نا له واده‌ى خۆي‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت و كورد ئه‌و
ريفراندۆمه دواناخات.