بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات بە چەتە ناو دەبات

بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە چوارچێوەی کاردانەوەکان بەرامبەر بە ڕووداوەکەی سنووری گوندەژۆری ناوچەی باڵەکایەتی، پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەتە ناو دەبات.


موسلیم ڕایاتی، بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژەی بە ڕووداوی کوژرانی دوو براکەی گوندی (گوندەژۆر)ی سنووری شارۆچکەی چۆمان کردووە و پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە ”چەتە" ناو بردووە.


هەرچەندە ڕووداوەکە لە نێوان چەند کەسێکی گوندەژۆری لەگەڵ پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕووی داوە، بەڵام بەرپرسەکەی کۆمەڵی ئیسلامی، پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی بە ”چەتە" ناو بردووە.


ڕۆژی هەینی 25/8/2017، لە گوندی (گوندەژۆر)ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان، لەسەر کێشەیەکی پەیوەندیدار بە ڕەز و باخ، شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و چەند کەسێکی ئەو گوندە ڕووی دا و لە ئەنجامدا 2 برا گیانیان لەدەست دا و 2ی دیکەش بریندار بوون.





AM:10:26:27/08/2017