ڕاگه‌یەندراوێك له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی گوندی گونده‌ڕۆژ
بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی گوندەرۆژ، له ڕاگه‌یاندراوێكدا داوا ده‌كه‌ن، كه‌لتووری ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه سووتاندن نه‌هێنرێته جێی كلتووری جوانی پێكه‌وه‌ژیان و میوان دۆستی مێژووی باڵه‌كایه‌تی.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه (كه‌ریم خان گونده‌ژۆری) له جیاتی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی گونده‌ڕۆژ واژۆیان كردووه، ئاماژه به‌وه دراوه، كه: "وێڕای سەرەخۆشیمان بۆ هاوخەمانمان سوپاسی مەوقیفی عەشایری ناوچه‌كه دەكه‌ین و داوای دان به‌خۆدا گرتن له هەموو لایەك دەكەین، داواكارین كلتووری تەڕ و وشك پێكەوه سووتاندن، نەهێنینه جێی كلتووری جوانی پێكەوه ژیان و میوان دۆستی مێژوویی باڵەكایەتی".
جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان وەك خەڵكی خەباتكاری باڵەكایەتی هەموو تێكۆشانیان بۆ بەدەستهێنانی دەوڵەتی یاسا بووه و دەبێ بەو فەرهەنگەشەوه بەرە و بونیاتنانی دەوڵەتی یاسایی و سەربەخۆیی برۆین: "پێویسته ڕێز له هەموو لایەنه سیاسیه خەباتگێرەكان بنێین و هەڵەی چەند كەسێك نەكەینه پێوەری خەباتی دوور و درێژی لایەنە سیاسیه‌كانی كوردستان".
له كۆتاییدا داواكارن له هەمو لایەنه سیاسیەکان هاوكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی یاسا دەسەڵاتی خۆی به كار بێنێ.
ڕۆژی هەینی 25/8/2017، لە گوندی (گوندەژۆر)ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان، لەسەر کێشەیەکی پەیوەندیدار بە ڕەز و باخ، شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و چەند کەسێکی ئەو گوندە ڕووی دا و لە ئەنجامدا 2 برا گیانیان لەدەست دا و 2ی دیکەش بریندار بوون.
AM:10:33:27/08/2017