چەمچەماڵ...ئەو چەکدارانەی هەڵیانکوتایە سەر بینای پۆلیسی هاتوچۆ دەستگیرکران

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی ئەمڕۆ تەقەیان لە بینای پۆلیسی هاتوچۆی قەزاكە كرد، دوای دوو کاتژمێر لە تەقەکردن لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیر كران.


قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە رایدەگەیەنێت "دوای دوو كاتژمێر لە تەقەكردن لە بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ تەقەكەرەكان دەستگیركران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبیلەكەیان دا گیرا".

بەپێی راگەیەنراوەكە، تەقەكەرەكان ئۆتۆمبیلێكی كرایسلەری ڕەنگ ڕەشیان پێبووە و بە هەوڵی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە نزیك ئاغجەلەر دەستگیركران.

کاتژمێر 2:30ى خولەکى دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند چەکدارێک هێرشیان كردە سەر بیناى بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى چەمچەماڵ و تەقەیان بەسەر بیناکەدا كردووە و دوای دوو کاتژمێر دەستگیرکران.



PM:06:32:28/08/2017