وادەی یەکەم ڕۆژی دەوام ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢ی١٠ ی ٢٠١٧ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگەکانە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووتەوە و تێیدا هاتووە "ڕۆژی ٩ی٩ی٢٠١٧ یەکەم ڕۆژی پەیوەندیکردنی مامۆستایان (مباشرە) یە بە قوتابخانەکانەوە".

هەروەها وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکردووە ڕۆژی ٢ی ١٠ یەکەم ڕۆژی دەوامی خوێندکارانە، ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانی پێشتر لە کۆتای مانگی ئاب مامۆستایان پەیوەندیان بە خوێندنگەکانەوە دەکرد و لە مانگی ٩یش دەوامی خوێندنگەکان دەستیپێدەکردەوە.



PM:02:40:30/08/2017