حکومەتی هەرێم رایگەیاند لەگەڵ دانا غاز گەیشتۆتە رێککەوتن و دەقی رێککەوتنەکەشی لە میدیاکانەوە بڵاوکردەوە.
بەپێی رێککەوتنەکە حکومەتی هەرێم ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ دانه‌وه‌ی بڕی ( 2 دوو ملیار و 239 دوو سه‌د و سی و نۆ ملیۆن دۆلار) كه تا ئێستا له لایه‌ن دادوه‌رانی ناوبژیوانییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بڵاوكراوه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆنسۆرتیۆمی پێڕل سه‌باره‌ت به گه‌یشتنیان به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆتاییی سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.
ڕێككه‌وتنامه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كۆمپانیاكانی (دانا گاز، هیلال پترۆلیۆمی نێوده‌وڵه‌تی، پێڕل پترۆلیۆم) كه به یه‌كه‌وه به (كۆنسۆرتیۆم) ناویان دێت.
ڕۆژی 4 ی نیسانی ساڵی 2007 (حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) و كۆنسۆرتیۆمی كۆمپانیاكان به‌یه‌كه‌وه ڕێككه‌وتنێكی به‌راییان ئیمزا كرد له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له هه‌ردوو كێڵگه‌ی (كۆڕمۆڕ و چه‌مچه‌ماڵ)، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراوی ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه ناكۆكی سه‌ری هه‌ڵدا و ڕۆژی 21 ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2013 ئه‌و ناكۆكیانه ئاڕاسته‌ی ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی كرا له چوارچێوه‌ی ڕێساكانی (دادگای له‌نده‌ن بۆ ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی) و به كه‌یسی ژماره 132527 تۆمار كرا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكیانه له لایه‌ن چه‌ند داوه‌رێكی ناوبژیوانییه‌وه له له‌نده‌ن.
لایه‌نه‌كان ئه‌مڕۆ به هاوبه‌شی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆتاییی سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كانی نێوانیان به شێوه‌یه‌كی دۆستانه له ڕێگای كۆتایهێنان به ناوبژیوانیی نێوانیان و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تری په‌یوه‌ندیدار به دادگاوه، هه‌ره‌وها كۆتاییهێنان به هه‌موو داوا هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوانیشیان، له‌وانه‌ش داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له لایه‌ن كۆنسۆرتیۆمه‌وه كراوه له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ دانه‌وه‌ی بڕی ( 2 دوو ملیار و 239 دوو سه‌د و سی و نۆ ملیۆن دۆلار) كه تا ئێستا له لایه‌ن دادوه‌رانی ناوبژیوانییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستكردنی خێرا به گه‌شه‌پێدانی زیاتری ده‌رفه‌ته‌كانی هاتوو له ڕێككه‌وتنی ساڵی 2007 له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان، سه‌ره‌ڕای به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق.
خاڵه دیاره‌كانی ڕێككه‌وتنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
• حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 600 شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار به (پێڕڵ) ده‌دات.
• حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 400 چوار سه‌د ملیۆن دۆلاری تر به (پێڕڵ) ده‌دات كه پێویسته له حسابێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خه‌رج بكرێت بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شه‌پێدانی زیاتر به مه‌به‌ستی فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنان.
• به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌یه (پێڕڵ) به‌رهه‌مهێنانی گاز زیاد ده‌كات له كێڵگه‌ی (كۆڕمۆڕ) به توانای (500 پێنج سه‌د مه‌قمه‌ق له ڕۆژێكدا) وه‌ك گازی زیاده به ڕێژه‌ی 160% ی ئاستی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی گاز و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له نزیكه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵدا به‌رهه‌مهێنان ده‌ست پێبكات.
• ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌مێنێته‌وه له بڕیاری ناوبژیوانییه‌كه كه ده‌كاته بڕی (1 یه‌ك ملیار و 239 دوو سه‌د و سی و نۆ ملیۆن دۆلار) ئیتر وه‌كو قه‌رز له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم نامێنێت، به‌ڵكو پۆڵێن ده‌كرێته‌وه و تۆمار ده‌كرێت وه‌كو تێچووی خه‌رجكراو له لایه‌ن كۆنسۆرتیۆمه‌وه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێنێته‌وه و شایانی وه‌رگرتنه‌وه‌یه له داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كانی ڕێككه‌وتنی ساڵی 2007 وه‌كو تێچوو.
• ته‌رخانكردنی به‌شه قازانجی (پێڕڵ) له داهاتی به ده‌ستهاتوو له پاشه‌ڕۆژدا له ناوچه‌كانی دیاریكراو له ڕێككه‌وتنی ساڵی 2007 له سه‌ر هه‌مان بنه‌مای كارپێكراو ده‌بێت كه دیاری كراوه بۆ ئاستی قازانجی گشتیی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت له چوارچێوه‌ی (گرێبه‌سته‌كانی هاوبه‌شیكردن له به‌رهه‌مهێنان) له هه‌رێمی كوردستان، له‌م خاڵه‌ی ڕێككه‌وتنی یه‌كلاكردنه‌وه‌كه ڕه‌چاوی هه‌بوونی مه‌ترسیی زیاتری وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه كراوه له بواری گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی گازی سروشتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانی نه‌وت و له دوای به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی تێچووی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی كه كۆنسیۆتێرمه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌وا داهاتی به ده‌ستهاتوو وه‌كو قازانج به ڕێژه‌ی 78% له ناوچه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ڕێژه‌ی 22% بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی (پێڕڵ) ده‌بێت.
• ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی سنووری بلۆكی كۆڕمۆڕ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی داوه به كۆنسۆرتیۆم له هه‌ردوو بلۆكی نزیكی 19 و 20 ، ئه‌م دوو بلۆكه‌ش زیادكراون بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕێككه‌وتنی ساڵی 2007، له‌گه‌ڵ پابه‌ندیی كۆنسۆرتیۆم بۆ وه‌به‌رهێنانی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ئه‌م بلۆكانه و گه‌شه‌پێدانی بلۆكه‌كان ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گازی بازرگانی دۆزرانه‌وه.
• حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به كڕینه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 50% ی ئه‌و بڕه زیاده گازه‌ی كه له داهاتوو به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون و به‌كار ده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ڕێژه‌ی 50%ی تریش كه ده‌مێنێته‌وه له گازی زیاده‌ی به‌رهه‌مهێنراو كه ده‌كاته 250 مه‌قمه‌ق له لایه‌ن (پێڕڵ)ـه‌وه به بازاڕ ده‌كرێت چ له ڕێگای فرۆشتنی به كڕیارانی كه‌رتی تایبه‌ت له ناو عێراق، یان له ڕێگای هه‌نارده‌كردنه‌وه، یاخود ده‌كرێت به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له چوارچێوه‌ی عێراقدا.
• هه‌روه‌ها (پێڕڵ) هه‌ڵده‌ستێت به فراوانكردنی به‌رنامه‌كانی ڕاهێنانی ناوخۆیی و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین ئاست له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێیه‌تی له ڕێگای چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
• لایه‌نه‌كان پێكه‌وه ده‌ستبه‌ردار بوون و ته‌نازولیان كرد له هه‌موو داوا یاساییه‌كانیان له ناوبژیوانی و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تری په‌یوه‌ندیدار به دادگاكانه‌وه.
• لایه‌نه‌كان هه‌ستان به هه‌مواركردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له مه‌رج و داڕشتنه‌كانی ڕێككه‌وتنی ساڵی 2007 له ناویشیاندا درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌كه تاوه‌كو ساڵی 2049.
لایه‌كان زۆر خۆشحاڵ بوون به ڕێككه‌وتنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان و چاوه‌ڕوانن پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین ده‌رفه‌ته‌كانی ناوچه‌كانی ناو ڕێككه‌وتنی نێوانیان، ئه‌ویش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه سوودمه‌ند ده‌بن له زیادكردنی داهاتی گشتی و دابینكردنی كاره‌بای باشتر و لایه‌نه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه باوه‌ڕییان وایه كه ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژینگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و دڵنیایه بۆ وه‌به‌رهێنان.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه، (دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی) وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" وه‌به‌رهێنانی ئه‌و كۆمپانیایانه له بواری به‌رهه‌مهێنانی گاز تا ئێستا بۆته به‌ده‌ستهێنانی سوودی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای پشتیوانیی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به تێچوویه‌كی گونجاو. ئێمه خۆشحاڵین به ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ئاستێكی نوێی به‌رزه‌وه".
هه‌روه‌ها (مه‌جید جه‌عفه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای هیلال پیترۆلۆم و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی بۆردی (دانا گاز) وتی: كۆمپانیاكان هه‌میشه پابه‌ندیی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆستانه‌ی بابه‌ته‌كان به ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌پێدانی گونجاوی كێڵگه‌كانی كۆڕمۆڕ و چه‌مچه‌ماڵ، ئێمه خۆشحاڵین و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنامه گرنگه‌دا كه دوای دانوستان و گفتوگۆی بنیاتنه‌ر هاته‌دی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ند ده‌بین به به‌دیهێنانی به‌های گرنگی هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی جێگه‌ی گرنگیی لایه‌نه‌كانن، هه‌روه‌ها یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گشت قه‌رزه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوی نێوان لایه‌نه‌كان كه ئاسۆیه‌كی ئه‌رێنی ده‌خاته ڕوو بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر و به ئاگابوونی ته‌واو بۆ هه‌بوونی ده‌رفه‌تی سه‌رچاوه‌ی گه‌وره له‌و ناوچانه‌ی كه ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.)