سەرلەنوێ بوومەلەرزەیەک رانیەی هەژاند

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک سەرلەنوێ شاری رانییەی هەژاند.

بوومەلەرزەکە کاتژمێڕ ٤:٩ دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لە پەیامنێرانیانەوە بەدەستی گەشتووە، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتۆتەوە، بەلآم شارەکەی لەراندۆتەوە.

رۆژی ١٥ ی ئاب هاوشێوەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لەشاری رانییەی داو حەوت کەس بەسووکی برینداربوون و زیانی مادیش لە چەند شوێن کەوت.

PM:04:53:31/08/2017