٣١ی ئاب مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی دەکات بە دوو بەشەوە

ئەمڕۆ ٢١ ساڵ بەسەر رووداوی ٣١ ئابدا تێپەڕدەبێت، هەندێک لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردە سەربازییەکانی یەکێتی سەردانی بارزانی دەکەن، هەندێکیشیان بەتوندی رەتیدەکەنەوە. 

ئەمڕۆ ٣١ ساڵ بەسەر هێنانی سووپای رژێمی دیکتاتۆریدا بۆ سەر شاری هەولێر تێدەپەڕێت، هەموو ساڵێک لەو یادەدا ناکۆکی سیاسی و میدیای دەکەوێتە نێو یەکێتی و پارتیەوە، پارتییەکان بە سەرکەوتنی ناوزەد دەکەن و یەکێتیەکانیش بە " خیانەت " ناوزەدی دەکەن، بەلآم ئەم ساڵ ئەو ساڵ رۆژە یەکێتی کرد بە دووبەشەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ ی ئاب، هەریەک لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و د. نەجمەدین کەریم و شێخ جەعفەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارزانیان کردووە، هەروەها ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە بەتایبەتی بەرپرسی میحوەرەکان بەوانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشەوە لەگەڵ بارزانی کۆبوونەتەوە. 

ئەو دوو کۆبوونەوەیە دەبێتە مایەی ناڕەزایەتی ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حیزبە لە بەیاننامەیەکدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە" وەك ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی وێڕای شەرمەزاركردنی 31ی ئاب ئەو هەڵوێستەی ئەمرۆی بەشێكی كەم هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی شەرمەزار دەكەین كە بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ئۆرگانە شەرعییەكان‌و بێگوێدانە مەرجەعیەت‌و هەروەها بێ رەچاوكردنی بەرواری رۆژەكە كە 31ی ئابە هەستاون بە كۆبوونەوەیەك لەسەری رەش".

ئەو ژمارەیە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دەڵێن " بۆ دەربڕینی پشتیوانی‌و هاوسۆزی‌و بۆ بەیعەتدان‌و قورسایی دان بە شاندەكەیان ژمارەیەك لە فەرماندە باڵا سەربازییە دێرین‌و تێكۆشەرەكانیان بردون‌و روەو سەری رەش رۆیشتوون".

ئەمڕۆ ٢١ ساڵ بە سەر هێنانی سوپای رژێمی دیکتاتۆری سەدامدا لەلایەن پارتی یەوە بۆ سەر شاری هەولێر تێدەپەڕێت، پێشتریش لە کۆتایی مانگی تەموزی هەمان ساڵدا ١٩٩٦یەکێتی هێزێکی سووپای پاسدارانی هێنایە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیەو ئەمەش بەسەرەتای دەستوەردانی هێزە دژە کوردیەکان لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەژمار کرا.








PM:11:10:31/08/2017