نوسینگەی مەلا بەختیار: سەردانی سەری ڕەشی نەکردووە

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ڕەتیکردەوە کە مەلا بەختیار لە ٣١ی ئابدا سەردانی "سەری ڕەشی" کردبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە هاتووە "لەبەرامبەر ناوهێنانی هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی، لەهەواڵێکدا کە گوایە لەرۆژی (۳۱)ی ئابدا، سەردانی سەری ڕەشی کردووە! نوسینگەی راگەیاندنی دەستەی کارگێڕی، وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵانەو هەر جۆرە کۆبونەوەیەکی لەو شێوەیە رەتدەکەینەوە، ئەم رونکردنەوەیەش بەپێویستدەزانین".

هەروەها ڕاشیانگەیاندووە "هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی، لەو رۆژەداو لەڕۆژی پێشتریش لەگەڵ مەکتەبی راگەیاندن و ژمارەیەک لە مامۆستایان و ئاکادیمییانی زانکۆکانی کوردستان، لەکۆبوونەوەیەکی راوێژکاریدا بون، بەمەبەستی کۆنفرانسێک کە لەئاییندەدا بەڕێوەدەچێت".



PM:11:47:01/09/2017