فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونکردنەوە لەسەر پەرلەمانتارێکیان دەدات

فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر قسەکانی عومەر عینایەت پەرلەمانتاری بزووتنەوەکە بڵاوکردەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە "لەم ماوانەی دواییدا، لە دوو چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی لە كەناڵەكانی ئێن ئاڕ تی و كوردستان ٢٤ دا; كاك عومەر عینایەت پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، چەند قسەیەكی كردووە لەسەر ھەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بە دۆخی سیاسی ھەرێم لەلایەك و، قسەشی كردووە لە سەر ئەدای ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەكی ترەوە."

ڕاشیانگەیاندووە "ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم قسانەی ناوبراو تەنھا گوزارشت لە رای خۆی دەكات و، لە ھەمان كاتیشدا قسەی ناڕاستن، لای ھەمووان ئاشكرایە، سیاسەتی بڕیار لێدروای بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەر رۆشنایی بەرژەوەندی گشتی و سەروەری یاسادا داڕێژراوەو، ھیچ بەرژەوەندییەكی حیزبی و شەخسی لە خۆ ناگرێت و، فراكسیۆنەكانی گۆڕانیش ھەر ئەو سیاسەتە جێبەجێدەكەن".



AM:11:18:02/09/2017