دوێنێ دوانیوەڕۆ لە چیای ئەزمەڕ تەرمی هاوڵاتییەک لە لایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دۆزرایەوە.
پۆلیسی سلێمانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە "هاوڵاتیەكە ناوی ( ع ، م ) و تەمەنی ٣٨ ساڵە و پیشەی پاسەوان بووە ".
پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراوە و هێزەكانی پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی وردیان لە ڕوداوەكە دەستپێكردووە.
پۆلیس جگە لەم زانیارییە سەرەتاییانە هیچ زانیارییەکی تری بڵاونەکردۆتەوە.