" کۆمسیۆن مۆڵەتی بەشداریکردن لە ریفراندۆم نادەن بە جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا"

جووڵاندنەوەی نەخێر لە ئێستادا ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ لە هەولێر سەردانی کۆمسیۆنیان کردووە بۆ مۆڵەت وەرگرتن تا بەشداری هەڵمەتی ریفراندۆم بکەن بە "نەخێر"، بەڵام کۆمسیۆن مۆڵەتی کارکردنیان پێنەداون، کۆمسیۆنیش جەخت لەوە دەکاتەوە" دەبێت ڕێوشوێنە یاساییەکان بگیرێتە بەر.

سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی نەخێر لە ئێستادا بە سپی راگەیاند" ئەمرۆ پارێزەرەکەیان سەردانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنیان لە هەولێر کردووە تا مۆلەت وەربگرن بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ریفراندۆم، بەڵام کۆمسیۆن مۆڵەتی پێ نەداون".

سپی پەیوەندی کرد بە وتەبێژی کۆمسیۆن شێروان زرارەوە، ئەو لای خۆیەوە رایگەیاند" دوو جۆر قەوارەو دەزگا دەتوانن بەشداری پرۆسەی ریفراندۆم بکەن، قەوارە سیاسییەکان دەتوانن بەشداری لە هەڵمەتی ریفراندۆمدا بکەن، بۆ هەر قەوارەیەکی تازەش دەبێت واژووی ٥٠٠ کەس کۆبکەنەوە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی بکەن و دوای رەزامەندی ئەوان مۆڵەتی بەشداریکردنیان پێدەدرێت".

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن جۆری دووەمی دەزگاکانی خستەڕوو، کە ئەوانیش میدیاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنین، کە ئەم شێوەیەیان ئاسانترە دەتوانن مۆڵەتی یاسایی خۆیان لای کۆمسیۆن تۆمار بکەن و چاودێری پرۆسەی رفیراندۆمەکە بکەن".

سەرچاوەکەی سپی لە جووڵانەوەی " نەخێر لە ئێستادا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان ٥٠٠ ئیمزاکەیان کۆکردۆتەوەو ئامادەیە، بەڵام کۆمسیۆن مۆڵەتیان پێنەدوان".

وا بڕیارە رۆژی ٢٥ ئەیلول ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت، تا ئێستا جووڵانەی نەخێر دژی ئەنجامدانی پرۆسەکەیە لە ئێستاداو گۆڕان و کۆمەڵیش بەشدارنین. 



AM:11:21:04/09/2017