کۆبوونەوەی گۆڕان و کۆمەڵ بە دەرکردنی بەلاغێک کۆتایی هات و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه دەکەن.
دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لە کۆبوونەوە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەنداوێکیان بڵاوکردەوە و جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه و چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێك كه كاره‌كانی یاسادانان و چاودێری خۆیی بكات،ڕیفراندۆم دوابخرێ بۆ كاتێكی گونجاو له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه بڕیار و یاسای بۆ ده‌ربكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی یاسایی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
به‌لاغی كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان
ده‌قی به‌لاغه‌كه"
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ئه‌مڕۆ 4/9/2017 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه و هه‌ردولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه و چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێك كه كاره‌كانی یاسادانان و چاودێری خۆیی بكات،ڕیفراندۆم دوابخرێ بۆ كاتێكی گونجاو له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه بڕیار و یاسای بۆ ده‌ربكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی یاسایی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یی خۆیان نوێ كرده‌وه، بۆ گفتووگۆی جدی له پێناو چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانه‌كان.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانى له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی عومەرى سەید عەلى، ڕێکخەرى گشت
گۆڕان لەگەڵ عەلى باپیر، ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامی‌دا کۆبووەوە
کۆبوونەوەکە بە ئاماده‌بوونی عه‌بدوستار مه‌جید و ڕێبوار حه‌مه‌د و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی کۆمەڵى ئیسلامى و عوسمان حاجی مه‌حمود و جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنى گۆڕان بەڕێوەچوو.