سەرۆکی
فراکسیۆنی پارتی لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی کۆمەڵ و گۆڕاندا دەڵێت "گۆڕان و كۆمه‌ڵ حوكمڕانی وسیاسه‌ت
وبه‌رپرسیاریه‌تی وانابێ....!!".
ئومێد خۆشناو لە پێگەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی "بیركردنه‌وه
و مامه‌ڵه‌كردن له كاری سیاسی‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی به‌رفراوانكردنی ئاسۆی دایه‌لۆگ و
له‌یه‌كترحاڵیبوونه، ئه‌وه‌نده بیركردنه‌وه‌ی ته‌سك و داخستنی ده‌رگاكان نییه
به‌ڕووی گفتوگۆكردن و چاره‌سه‌ریه‌كاندا.
هەروەها دەڵێت: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین حیزب گه‌لێك
كه خۆیان به ده‌مڕاستی جه‌ماوه‌ر ده‌زانن به شێوازی ته‌سك بیر ده‌كه‌نه‌وه و
ته‌نها به‌رده‌می خۆیان ده‌بینن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له ڕابردوو ده‌نه‌وه و دیقه‌ت
له داهاتووش بكه‌ن".
خۆشناو لەو نوسینەیدا دەڵێت: "به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له
كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و راگه‌یندراوه هاوبه‌شه‌كه‌یان به‌دیم كرد، ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵ واقعی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌راوردی بكه‌ی كه به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی
هه‌نگاو ده‌نێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی نابێته‌وه له‌نێو ئه‌و ته‌عریفه‌ی بۆ
سیاسه‌ت وبه‌ربرسیاریه‌تی كراوه".
ڕوونیشێ کردووەتەوە "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندیان ته‌نها له
چوارچێوه‌ی قۆرخكردنی بڕیاری سیاسی و ناواقیعیه‌تی سیاسه‌تكردن و خۆفه‌ڕزكردن خۆی
ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش جگه له پرسیار گه‌لێك، هاوكات زیاد له وێنه‌یه‌ك و
مانایه‌ك و لێكدانه‌وه‌یه‌كی گوماناوی له‌خۆ ده‌گرێ. ئاخیره باغ....!".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە ڕاگەیەندراوێکی
هاوبەشدا بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی داوای دواخستنی ڕیفراندۆمیان کرد.