عەلی باپیر هاتە دەنگ

عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر رووداوەكانی وڵاتی میانمار هاتەدەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "ئەو رووداوانە ریسواو مەحكوم دەكەین ‌و بەستەم‌ و تاوانێكی گەورەی دژ بەمرۆڤایەتیی دەزانین"‌.

لە پەیامەکەی عەلی باپیردا هاتووە "ئەوەی لەسەر دەستی ڕژێمی میانمار بە بەرپرسێتیی سەرۆكی حكومەت (ئونغ سان سوتشی) كە لەساڵی (1991)ز پاداشتی نۆبڵی ئاشتیی پێدراوە!! دەرهەق بە مسوڵمانانی ئەو وڵاتە كە بە (روهینغا) ناسراون روودەدات، ریسوا و مەحكوم دەكەین ‌و بەستەم ‌و تاوانێكی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتیی دەزانین".

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەشڵیت دەڵێت "نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: كە هەتا ئەمڕۆ: (5/9/2017)ز زیاتر لە: (125,000) كەس لەو مسوڵمانە چەوساوانە لەزێد و نیشتیمانی خۆیان وەدەرنراون، ئەویش دوای ئەوەی پێشتر هەزاران كەس‌ و بەم دواییانەش بەسەدانیان لـێ‌ قەتڵعام كراون!".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە " ئایا ئەم بێ‌ هەڵوێستیی ‌و كەمتەرخەمییەی زلهێزان ‌و دامەزراوە نێودەوڵەتییە بەرپرسەكان بەرانبەر بە كۆكوژكردنی مسوڵمانان، گەورەترین هۆكاری پەنابردنە بەر توندوتیژیی ‌و پەڕگیریی نییە؟!".



PM:05:18:05/09/2017