بارزانی وادەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند

بارزانی ڕایگەیاند "هەر کاتێک سەربەخۆیی بەدەستهات ئەرکەکەم تەواو دەبێت".


لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودی، کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە پەخشبکرێت مەسعود بارزانی سەبارەت بە عێراق وتوویەتی "لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتێکی مەدەنی، دیموکراسی، فیدراڵی رێککەوتین، بەڵام ئێستا لە دەوڵەتێکی ئاینیی تائیفیدا دەژین".

وتوشیەتی "هەوڵێکی زۆرمان دا تاوەکو نەگەینە بڕیاری ڕیفراندۆم، ئەوانەشی داوای دواخستنی ڕیفراندۆممان لێدەکەن وەڵامەکەی ئەوەیە، کە بە دیلمان بدەنێ".

وتوشیەتی "ئامانجم بەدەستهێنانی سەربەخۆییە بۆ گەلەکەم، کاتێک ئەو ئامانجە بەدەستهات، ئەرکەکەم تەواو دەبێت".




PM:07:16:05/09/2017