عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات کە داهاتی نه‌وت و ناوخۆ ٢٦٢ ملیۆن دۆلاری زیاتره له موچه به‌بێ پاشه‌که‌وت.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو زۆرترین نەوت بە کۆمپانیای ئیسرائیلی فرۆشراوە کە چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیلە و دوای ئەویش کۆمپانیایەکی ئیتاڵییە.
وتووشیەتی، مانگی پێشوو ١٨ ملیۆن و ٦١٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ڕێگای بۆری فرۆشراوه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، نرخی بەرمیلێک نەوت ٥١ دۆلار و شەش سەنت بووه و هه‌ر به‌رمیلێک ٤٠ دۆلاری لێ ماوه‌ته‌وه، داهاتی ته‌نیا بۆری ٧٤٤ ملیۆن دۆلاره و به‌شی موچه به‌بێ پاشه‌که‌وت ده‌کات و ٤٤ ملیۆن دۆلاریشی ده‌مێنێته‌وه، پارەکەش چووەتە هالک بانکی تورکی.
هەروەها دەڵێت "جگه له نه‌وتی شێخان ٤٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه هەیه و داهاتی مانگێکی ٤٨ ملیۆن دۆلاره، داهاتی مانگانه‌ی ناوخۆش ١٧٠ ملیۆن دۆلاره و به‌زیاده‌وه ئه‌م پاره‌یه به‌شی موچه ده‌کات به‌مه‌ش داهاتی نه‌وت و ناوخۆ ٢٦٢ ملیۆن دۆلاری زیاتره له موچه به‌بێ پاشکه‌وت".