كوڕی سەرۆكی هەرێمی جزیرە شەهید بوو

هەپەگە ڕایگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "كوڕی سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرێتی هەرێمی جزیرە لەناو ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا شەهیدبووە".

لە ڕاگەیەندراوەكدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-  هەپەگ ڕایگەیاند "هاوڕێمان فەرماندار عەگید سارخان، ناسراو بە 'دەلیل قامشلۆ'، لە بەرخۆدانێكی بێوێنە لە بەرامبەر سوپای توركیادا شەهیدبووە، كە لە ڕەوشێكی سەختدا وەك فەرماندەی یەكینەیەك سەركەوتنی بەدەست دەهێناوە".

دەربارەی كات و شوێنی ڕووداوەكە هەپەگە ئاماژەی بەوەكردووە كە لە ٣ی مانگی تەموزدا لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا شەهیدبووە.

عەگید ساروخان، كوڕی عەبدولكەریم ساروخانی سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرێتی هەرێمی جزیرەیە لە ڕۆژئاوای كوردستان.




PM:03:32:06/09/2017