ئاری هەرسین وەڵامی حەشدی شەعبی دەداتەوە

ئاری هەرسین، پارلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامێکی توندی حەشدی شەعبی دەداتەوە و دەڵێت " حەشدی شەعبی با  مشوری باری گوزەرانی خەڵکی باشوری عێراق بخوات".

ئاری هەرسین لە وەڵامی عەلی هاشمی و هەندێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی دەڵێت "حەشدی شەعبی با بچێت مشورێکی باری گوزەرانی خەڵک لە نەجەف و کەربەلا و بەسرا بخوات و، لووت نەژەنێتە ھەندێک مەسەلە کە مەوزوعی ئەوان نیە و لە قەبارەی خۆیان گەورەترە".

دەقی وەڵامی ئاری هەرسین:

بۆ: عەلی ھاشمی و حەشدی شەعبی

بە پێی ھەندێک ھەواڵ لە میدیاکانەوە، گوایا لەسەر مەسەلەی ڕێفراندۆم لە دوزخورماتو عەلی ھاشمی بە ناوی حەشدی شەعبیەوە وتویەتی "ئیمە ڕێگە نادەین لە دوزخورماتو ڕێفراندۆم بکرێت، چونکە لە بنەڕەتدا نادەستوریە و ئەگەر بشکرێت ئەوا پێشبینی خراپی بۆ دەکەین لە ڕوداوی نەخوازراودا”.

لە ڕاستیدا لەبەرامبەر ئەم لێدوانە پڕو پووچ و ھەڕەشە ئامێزانەدا ئینسان تەنیا دەتوانێت پێیان بڵێت: شما ھیچ غلطی نمیتوانید بکنید.

حەشدی شەعبی با بچێت مشورێکی باری گوزەرانی خەڵک لە نەجەف و کەربەلا و بەسرا بخوات و، لووت نەژەنێتە ھەندێک مەسەلە کە مەوزوعی ئەوان نیە و لە قەبارەی خۆیان گەورەترە.

ئاری محەمەد ھەرسین

سەرەڕای لێدوانە یەک لەدواییەکەکانی حەشدی شەعبی دژی ڕیفراندۆم هەر ئەمڕۆ مەحمود سەنگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ڕایگەیاند "ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ لەکاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا سوپای عیراق هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك".



PM:03:20:08/09/2017