سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان چۆنێتی دانەوەی مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا د. عیزت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگەیاند "حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دۆلار قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌لایه، بڕیاریشیانداوه كه سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی له‌موچه پاشه‌كه‌وتیان كردوه بیده‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا واده‌كه‌یان دیارینه‌كردووه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای دەکات و دەڵێت" به‌نه‌قدی پاره نادرێته‌وه فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكو پلانه‌كه‌یان به‌و جۆره‌یه كه له‌ساڵی داهاتوودا، ته‌سفیه‌ی قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت نه‌ما، ئه‌وكات له‌ڕێگه‌ی باج و ڕسومات و پاره‌ی ئاو‌و كاره‌باو كۆی خزمه‌تگوزراییه‌كانه‌وه پاره‌ی پاشه‌كه‌وت بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
دەربارەی چۆنێتی پارە دانەوەکە لەلایەن حکومەتەوە، ناوبراو دەڵێت" بۆنمونه ڕه‌نگه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌موچه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوه ساڵێك یان دوو ساڵ پاره‌ی ئاو‌و كاره‌بای لێوه‌رنه‌گیرێ له‌گه‌ڵ باج و ڕسوماته‌كانی هاتوچۆو كۆمه‌ڵێك باج و ڕسومات
د. عیزت سابیر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " حكومه‌ت پلانی داناوه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018ه‌وه ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی موچه بكات".