ئەبو بەکر هەڵدنی پەیوەندی نێوان د. یوسف محەمەد و جەعفەر ئێمینکی ئاشکرا دەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە لێدەگیرێت لەسەر چوونی بۆ دەرەوەی وڵات بە یاوەری د. جەعفەر ئێمنکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ، هاوکات بوونی پەیوەندی تەلەفونی نێوان د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان و جێگرە پارتییەکەی ئاشکرا دەکات.

لەو روونکردنەوەیەدا ئەبوبەکر هەڵدنی دەڵێت" سەبارەت بەكاك جعفر ئیمنكی وەك چۆن كاك یوسف سەرۆكی پەرلەمانە كاك جەعفەریش جیگرە,هەمووپەرلەمانتاران مامەڵەی لەگەل دەكەن,ڕاپۆرتی بۆبەرزدەكەنەوەوداواكاری خەڵك دەبەنەلای, تەنانەت پەیوەندی تەلەفونی لەنێوان سەرۆك وجێگر هەیە".
 
دەقی رونكردنەوەكە ئەبوبەكرد هەڵەدنی:
ڕونكردنەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو سەبارەت سەردانەكەی شاندی پەرلەمانی كوردستان بۆ وڵاتی فینلەندا.

ئەبوبەكر هەڵەدنی: بۆئەوانەی حاڵی دەبن دەربارەی سەردانی شاندی پەرلەمان بۆفلندا!!

(قوربانی ئەوغیرەتەت بم,غیرەت وئازایەتی خەڵك مەكوژن,لەڕوانگەی تۆوە من خائین و خۆفرۆشم,بەڵام توخوا تاماویت ڕقت لەخائن وخۆفرۆش بێت)كاك ئەحمەدی موفتی زادە لەوەڵامی كادرێكی ئافرەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشات كەبەهەموو هێزی تفی لەناوچەوانی موبارەكی كاك ئەحمد كردبوو پێی ووتبوو خائن.

_ ئەم سەردانە نزیكەی ساڵێك دەبێت ئامادەكاری بۆدەكرێت, بەڕێزكاك سالار محمود لەفراكسیۆنی سەوز بەهاوكاری كاك محمەمەد نەزەری كەكوردێكی ڕاستەقینە وخەمخۆرە ئەم سەردانەیان ڕێكخستوە,بڕیاربووچەند پەرلەمانتارێكی تریش ئامادەبن بەخودی جەنابی كاك سالارەوە بەڵام بەهۆی گرفتی فیزاوە ئامادە نەبوون.
_ سەبارەت بەكاك جعفر ئیمنكی وەك چۆن كاك یوسف سەرۆكی پەرلەمانە كاك جەعفەریش جیگرە,هەمووپەرلەمانتاران مامەڵەی لەگەل دەكەن,ڕاپۆرتی بۆبەرزدەكەنەوەوداواكاری خەڵك دەبەنەلای, تەنانەت پەیوەندی تەلەفونی لەنێوان سەرۆك وجێگر هەیە.
_ هەڵوێستمان ڕۆشن بوە لەسەر پەكخستنی پەرلەمان بەڵام ئایا دەكرێ سەرجەم چالاكی پەرلەمانتاران ولیژنەكان لەناوەوە ودەرەوە بوەستێنرێ وئەوتۆزە نوزەش نەمێنێ.
_ لەوسەردانەداگفتوگۆ لەسەردۆخی كوردستان, دیموكراتی, تیرۆر, ئاوارەكان, پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردووگەلی فلندا وكوردستان, لەناویشدا ڕیفراندۆم باس كراوە وتێڕوانینی خۆمان وتوە.
_ ئایادەكرێ دبلۆماسیەت وپەیوەندی دەرەوە بۆحزبێكی دیاری كراو بەجێبێڵین بەئارەزووی خۆیان بێن وبچن وئێمەش تەماشاكەر بین,ئایابۆگەیاندنی وێنەی تەواوی هەرێم باشتر نیە دەنگ وڕەنگە جیاوازەكان لەدەرگای دبلۆماسیەت بدەن وڕۆڵیان هەبێ.
_ پاشان تقییم وتعامل دووشتی جودان تۆ كەسێكت بەدڵ نەبێت بەڵام ناچاری مامەڵەی بكەیت
_ پاشان ئەوە تەنها منم سەفەرم كردوە زۆرێك لەبەرپرسان وپەرلەمانتاران ووەزیرەكان لەسەفەرن,من لەماوەی چوارساڵی پەرلەمانتاری سێ سەفەرم كردوە جارێك لەگەڵ جەنابی سەرۆكی پەرلەمان ولیژنەی ناوخۆوئەمجارە,بەهەرسێ جارەكە بیست ڕۆژ لەدەرەوە بووم ئەویش لە كۆبونەوەی ڕەسمی وسەردانی كۆمەڵایەتی بەشداری پرسە وكۆڕ گرتن,,نەك بۆپیاسەو بازاڕكردن وسەیروسەفاوباڕوئەملاولا
_ ئێمە كەسانێكین هەست بە بەرپرسیاری دەكەین نەستایش لەخۆباییمان دەكا نە شكاندن وزەم وناوزڕاندن ساردمان دەكاتەوە
_ هەموو ئەوانەی جوێنیان داوە,سوكایەتیان پێ كردوم,تۆمەتیان خستۆتە پاڵمان گەردنیان ئازاد بێت دەیانبورم ,چونكە ڕۆژگار پێش قیامەت ڕاستیەكان دەردەخات

ئەبوبەكر هەڵەدنی فلاند8/9/2017



PM:05:11:08/09/2017