سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات "له گه‌رمیان كۆمپانیایه‌ك به‌پاڵپشتی یه‌كێتی مانگانه ٣٠٠هەزار دولاری سه‌رانه وه‌رده‌گرێت".
غالب محمد عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد ”رۆژانه زیاتر له 100 ته‌نكه‌ر (VR) كه پێیده‌وه‌ترێت نه‌وتی ره‌ش ده‌هێنن به‌ناوی قیره‌وه له شاری كفری به رێگه‌ی كفری –كه‌لار –سلێمانی ده‌روات ، بۆ هه‌ر ته‌نكه‌ر زیاتر له (100) دۆلار وه‌رده‌گیرێت له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەڵێت ”ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌نكه‌رانه بری ئه‌و پاره دیاری كراوه نه‌ده‌ن به‌و كۆمپانیایە له خاڵی پشكنینه‌كانی ئاسایش له گه‌رمیان رێگه‌ی په‌رینه‌وه‌یان پێ نادرێت
”.
ئه‌و نوێەەرەی گۆڕان دەشڵێت ”ئه‌وه‌ی روون و هه‌ستپێكراوه ته‌واوی ئه‌م داهاتانه ده‌چێته كیرفانی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كه له‌و ناوچه‌یه باڵاده‌ستن ، گه‌ر وانیه ده‌كرێت به‌رپرسه‌كان رێگه له‌م كۆمپانیا بگرن كه كه‌س نازانێت ئه‌م پاره‌ی له پێناوی چی وه‌رده‌گیرێت ؟ وه ئه‌م داهاته بۆ كێ ده‌روات ؟” .
ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ده‌كرا به شێوازێكی یاسایی رێكبخرێت ، وه سوود لێ وه‌ربگیرێت بۆ خزمه‌ت و چاك كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی( كفری – كه‌لار – سلێمانی ) كه به‌رێگه‌ی مه‌رگ ناو ده‌برێت و هۆكاری خراپ بوونی ئه‌م رێگه‌یه به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌م ته‌نكه‌رانه ده‌گه‌رێنه‌وه.