ئەمرۆ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمرۆ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بە بێ گۆڕان‌و كۆمەڵ لەگەڵ بارزانی كۆببنەوە‌و پێدەچێت لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیش بدرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند بڕیارە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە بە بێ ئامادەبوونی بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، ئە نجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆببنەوە.

بەوتەی سەرچاوەكەی سپی لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم راپۆرتی كۆبوونەوەكانی خۆی لەگەڵ لایەنەكان ئاراستەی بارزانی دەكات‌و پێدەچێت هەر ئەمرۆش بڕیار لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بدرێت.



AM:09:56:10/09/2017