حكومەتی هەرێم لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕەسمی ڕونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز دەدات و وتەبێژی حكومەتیش ڕەتیدەكاتەوە دانەوەی قەرز بەكۆمپانیای دانەغاز كاریگەری لەسەر موچە هەبێت، دەشڵێت:"ئەو دوو بابەتە پەیوەندییان بەیەكەوە نییە".

چەند ڕۆژێكە لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە، گوایە بەهۆی دانەوەی بڕی ملیارێك دۆلار بەكۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی وەك قەرز، دابەشكردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، "بابەتی دانەوەی قەرزی كۆمپانیای دانەغاز، هیچ پەیوەندییەكی بەموچەی فەرمانبەرانەوە نییە تا دوابكەوێت و موچەش لەوادەی خۆیدا دابەشدەكرێت".



PM:11:04:10/09/2017