وڵاتی دانیمارك كه ساڵی پار وه‌رگرتنی ژمارەیەک په‌نابه‌ری ره‌ت كرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه ئه‌مساڵیش په‌نابه‌ر وه‌رناگرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە ئینگه‌ر ستۆژبێرگ وه‌زیری كۆچ و گونجاندنی دانیمارك له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی Berlingske ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه وه‌ك ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵیش سیستەمی كۆتای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ریان هه‌ڵپه‌ساردووه.
ستۆژبێرگ باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌مساڵیش سیستەمی كۆتای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران ره‌ت ده‌كاته‌وه و دەڵێت "له ساڵانی رابردووش‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر هاتوونەتە دانیمارك و گونجاندنی په‌نابه‌ران له وڵات‌دا ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره‌یه".
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه خوازیاری گۆڕینی ئه‌و یاسایه‌ن كه ئێستە كاری پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ر یاساكه گۆڕا، ئه‌وا وه‌زیری كۆچ و گونجاندن بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران و ژماره‌یان به‌پێی سیستەمی كۆتای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به پێی ده‌زگای ئاماری دانیمارك، له ساڵی 2016دا شه‌ش هه‌زار و 266 كه‌س داوای وه‌رگرتنی مافی پهنابهریەتیان له دانیمارك كردووه و له حه‌فت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا هه‌زار و 918 كه‌س داوای مافی پهنابهریەتیان كردووه.