ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دژی رێککەوتنی ئەمڕۆی یەکێتی لەگەڵ پارتی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە

ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دژی رێککەوتنی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بەیاننامەیەکیان دەرکرد کە دژایەتییەکی توندی ئەو رێککەوتنە دەکەن و دەڵین " شەرعی نییە".

بەپێی بەیاننامەیەک کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوەو وەک نەرێتێکی رۆژنامەوانی سپی پەیوەندی بە ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتییەوە کردو پشتڕاستیان کردەوە، ئەو ژمارەیە لە ئەندامانی سەرکردایەتی دەڵێن" لە کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ پێشوازیان لە پرۆژەکەی یەکێتی کردو تەنها داوای ئەوەیان هەبوو کە ئالیەتی و میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی دیاری بکرێت و تەوافقیان لەسەر بکرێت، ئەم داوایە هەمان داواو بۆچوونی ئێمەش بوو".

لە بەیانەکەدا هاتووە " دەبوایە ئەنجامی هەردوو کۆبوونەوەکە بهێنرایەتە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیەوەو دواتر دەستبکرایە بە هەنگاوی پراکتیکی، کەچی بەداخەوە لەلایەن هەمان ئەو گرووپە بچووکەی زۆر تامەزرۆی نزیکبوونەوە و پاشکۆیەتی پارتین کەوتنە پەلە پەل و لادان لە ڕێگا راستەکەی شێوازی بڕیاردان کە خۆیان دەزانن چییە، ئەمڕۆ گوێ بیستی ئەوە بووین گوایە یەکێتی و پارتی ریککەوتن".
ئەو ژمارە ئەندامەی سەرکردایەتی دەڵێن" ئێمە رایدەگەیەنین هەر بڕیارێکی لە ئەنجوومەنی سەکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند بڕیاری لێندرابێت نابێتە بڕیاری شەرعی یەکێتی".
ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی دوو شەممە ١١ی ئەیلول مەکتەبی سیاسی هەردوولایەنی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە بۆ داڕشتنی وردەکاری رێککەوتنەکەی نێوانیان ولەیتەرێک ئامادە دەکەن بۆپ گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان.  

دەقی بەیاننامەکە




AM:12:11:11/09/2017