بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێکی یه‌كێتی نیشتمانی
کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆببێته‌وه.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی. بڕیاره
وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵی
ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌كردنی
كێشه‌كانی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕەکەی وتووە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له زنجیره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان دێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی
موچه‌و قوتی خه‌ڵك و لێكتر نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه هه‌میشه یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بووه به‌و ئاڕاسته‌ی ئاشته‌وایی سیاسی
و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد‌و لێكنه‌ترازانی شیرازه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان له
كوردستان.