گۆڕان: کاندیدمان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم

بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیای دا کاندیدی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی راگەیاند" خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا ڕیاردا وەک بزووتنەوەکە کاندیدی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ".

شۆڕش حاجی لە درێژەی لێدوانەکەیدا، سەبارەت بەو کەسەی کاندید دەکرێت لەلایەن بزووتنەوەکەوە بۆ ئەو پۆستە، وتی" ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارەکەمان داوە، جڤاتی گشتی و خانەی راپەڕاندن بڕیار لەسەر ناوی کەسە کاندیدکراوە دەدات لە ماوەیەکی نزیکدا".

لەدوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی و ئیدارەی هەولێر مسعود بارزانی ماوەی ١٢ ساڵە سەرۆکی هەرێمی کوردستانە تا ساڵی ٢٠١٥ بەپێی یاسا سەرۆک بووەو ئەم دووساڵە ماوەکەی بەسەرچووە، بەلآم ئامادە نەبووە پۆستەکەی جێبهێڵێت.



PM:01:21:11/09/2017