پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕیفراندۆمی ڕەتكردەوە

پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی بەشداربوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەنگیدا بە  ڕەتكردنەوەی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی.

ئەمڕۆ  سێشەممە 12ی ئەیلول پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و تیایدا بە زۆرینەی دەنگ ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستانی ڕەتكردەوە.

كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی پابەندكرد بە گرتنەبەری رێوشوێن بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق.

لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا كە لەسەر داوای ٨٠ پەرلەمانتار ئەنجامدانی ڕیفراندۆم خرایە خشتەی كارەكانی پەرلەمانی عێراقەوە، فراكسیۆنە كوردیەكانی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەكە هاتنە دەرەوە و بایكۆتیانكرد.



PM:01:45:12/09/2017