بەرپرسێكی كۆمەڵ: دەسەڵات لەدەنگدان ناترسێ‌

بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامی ڕای یەكێتی و پارتی لەسەر ئامانجی كاراكردنەوەی پەرلەمان ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت "دەسەڵاتدارانی كوردستان دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت"

شوان ڕابەر، بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، لەبارەی داواكاری لایەنەكان  و كاراكردنەوەی پەرلەمان نوسیویەتی "پەرلەمان كارابكرێتەوە یا كارانەكرێتەوە، دەسەڵاتدارانی كوردستان دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت، كۆمەڵ و گۆڕانیش لەهەردوو حاڵەتدا دەیانەوێت هەڵبژاردن بكرێت".

ئەو بەرپرسەی كۆمەڵ، پێشیوایە دەسەڵاتی كوردستان پرسی‌ نەتەوەیی قۆزتۆتەوە لەبەرامبەر حزبەكان و خەڵك بۆ مەسەلەی ڕیفراندۆم، لەبەرئەوەی ڕیفراندۆم پرسێكی نەتەوەییە خەڵك ناتوانن بڵێن نەخێر بۆ ڕیفراندۆم، بۆیە لەدەنگدان لێیان ناترسێ‌.

بەرپرسە باڵاكەی‌ كۆمەڵ ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان پێیانوایە ڕاپرسی دەنگدەهێنێت، چونكە "خەڵك خۆی خۆی موحاسەبە دەكات ئەگەر دەنگ بەنەخێر بدات".



AM:10:32:13/09/2017