شاندی یەكێـتی و پارتی سەبارەت بە كاراكردنەوی پەرلەمان و ڕیفراندۆم لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی لە شاری هەولێر لە كۆبوونەوەدان.
كۆبوونەوەی شاندی یەكێـتی و پارتی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی لە مەڵبەندی یەكگرتوو لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و شاندی یەكێتی پێكهاتوون لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و (سەعدی پیرە، شۆڕش ئیسماعیل و ڕزگار عەلی) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمان.
هەروەها شاندی پارتی لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و هەریەكە لە (ئازاد بەرواری و ڕۆژ نوری شاوەیس) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون.
هاوكات دوێنێ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بەجیا لەگەڵ هەر یەكە لە گۆڕان و كۆمەڵدا لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە، دوای ئەو كۆبوونەوانەش پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵییان لەسەر ئەنجامی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵدا ئەنجامدا.
هەر دوێنێ كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر كرا بەبێ ئەوەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا بكەن