سبەی پەرلەمانی کوردستان كۆدەبێتەوە

پاش دوو ساڵ لە داخستنی پەرلەمان بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی هەینی پەرلەمانی كوردستان جارێكی تر دانیشتنەكانی دەست پێ‌ بكاتەوە و یەكەمین دانیشتنیشی تایبەت دەبێ بە پرسی ڕیفراندۆم.


لە نووسراوێكی فەرمی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هاتووە: بەپێی بڕگەی یەك لە مادەی 20 لەپێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر داوای ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی كوردستانبەپێی بڕگەی یەك لە مادەی شەش، بڕیارماندا بە گرێدانی دانیشتنی نائاسایی.


لەبەشێكی نووسراوەكە هاتووە، دانیشتنەكە تایبەتە بە پرسی ڕیفراندۆم و مافی چارەی خۆنووسین، بۆیە بانگێشتتان دەكەین بۆ كۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی سەعات حەوتی ئێوارە لە هۆڵی پەرلەمان.



AM:10:22:14/09/2017