پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕتی وازیهێنا

دیاری ئەنوەر، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕتی وازهێنانی خۆی لەو کەناڵە ڕاگەیاند.

دیاری لە پێگەی تایبەتی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی "دوای زیاتر لە ٧ ساڵ كاركردن لە تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕتی ، بڕیارمدا دەست لەكاربكێشمەوە بە ڕێكەوتن لەگەڵ ئیدارەی ئەو كەناڵە".

دیاری هەروەها نوسیویەتی "ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ئەو هاوڕێ و ئەزیزانەی ئەم چەند ساڵە پێكەوە كارمان كرد، ئێن ئاڕتی وێستگەیەكی گرنگ وئەزموونێكی گەلێك باشیش بوو..خۆشەویستیم بۆ ئێوەی ئازیزیش كە هە میشە پاڵ پشت و هاندەرم بوون".

"سپی" بۆ زانینی هۆکاری وازهێنانەکەی پەیوەندی کرد بە ناوبراوەوە بەڵام ئامادە نەبوو هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.

دەست لەکارکێشانەوەی ناوبراو هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری کەمکردنەوەی کارمەند لەو کەناڵە کە بەپێی زانیایەکان لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا نزیکەی 110 کارمەند لەو کەناڵە دورخراونەتەوە.

دیاری ئەنوەر، یەکێکە لە بێژەر و پشکەشکارە دیارەکان و ئەو وەک ئەکتەریش لە چەندین شانۆ و درامادا بەشداری کردووە و مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، لە سەرەتای دامەزراندنی ئێن ئاڕتیەوە بێژەر بووە لەو کەناڵە.



PM:03:47:14/09/2017