سپی ناوی ئەو ٦ پەرلەمانتارەی یەکێتی بلآودەکاتەوە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەن

دوای نزیکەی دوو ساڵ پەکخستنی پەرلەمان، ئەمڕۆ ١٥ ی یەلول، پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی گرێدەدات، هەرچەندە بەپێی رێککەوتنێکی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێت هەموو پەرلەمانتارانی هەردوولا بەشداری بکەن، بەلآم ٦ پەرلەمانتاری یەکێتی بەشداری ناکەن.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە کۆووبوونەوەی نا ئاسایی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان،  لەکۆی ١٨ ئەندام پەرلەمانی فراکسیۆنی سەوز، ٦ پەرلەمانتاریان بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.

سپی زانیوویەتی هەریەک لە " ئاواز شێخ جەنگی، گەشە داوا حەفید، مەریەم سەمەد عەبدی، قادر وتمان رەسوڵ " وەک هەڵوێستێکی سیاسی بەرامبەر پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمان بەشداری ناکەن، هەروەها هەریەک لە ( فەرهاد سەنگاوی لەبەر هەڵوێستە سیاسیەکانی ) لە یەکێتی دەرکراو چالاکوانی جوولآنەوەی " نەخێر ریفراندۆم لە ئێستادایە "، ئەویش بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکات. گۆران ئازاد، بەو پێیەی چۆتە دەرەوەی ولآت و ئێستا لە کەندا نیشتەجێیە، ئەویش بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات.

 یەکێتی و پارتی و یەکگرتوو بەپێی رێککەوتنی نێوانیان زەمانی دەنگی ٧٠ ئەندام پەرلەمانیان کردووە، بەرامبەر ئەوانیش پەرلەمانتارانی گۆڕان و کۆمەڵ تا ئێستا یەکلایی نەبۆتە بەشداری بکەن، هەرچەندە ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ئەو دوو هێزە بەرەو ئۆپۆزسیۆن دەچن.
 



PM:01:07:15/09/2017