بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش بایکۆتی دانیشتەکە دەکەن.
میدیای بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە کە بە بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکە فراكسیۆنی گۆڕان بهشداری دانیشتنی ئهمڕۆی پهرلهمانی كوردستان ناكات.
هەروەها شۆڕش حاجی، ئهندامی خانهی ڕاپهڕاندنی بزووتنهوهی گۆڕان ڕاگهیاندووە، بزوتنهوهی گۆڕان پێیوایه دانیشتنهكهی ئهمڕۆی پهرلهمانی كوردستان به ڕێكاری یاسایی خۆیدا تێنهپهڕیوه، بۆیە بڕیاریانداوە فراكسیۆنی گۆڕان بهشداری دانیشتنهكه نەكات.
وتووشیەتی، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێکاری نادروست نابێتە مایەی ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان و ڕێککەوتنی سیاسی و یەکڕیزی نیشتمانی.
هاوکات مەروان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە بە ڕاگەیاندنەکانی ڕایگەیاند "لەبەر دوو هۆکار بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەین، کە یەکەمیان نەگەشتنی لایەنە سیاسییەکانە بە ڕێککەوتن و دووەم هۆکاری دانانی خشەی کاری پەرلەمانە لەلایەن دوو فراکسیۆنەوە".