سەرۆک و سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنن "له بری ئاسایكردنه‌وه‌ی، هێنده‌ی تر دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان نائاسایی كرایه‌وه".
یوسف محەمەد، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و فەخرەدین قادر، سکرتێرى پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى بۆ "سپی میدیا" نێردراوە و تیایدا هاتووە، "واجارێكی تر، له‌ڕێی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی و نایاسایی په‌رله‌مانه‌وه، له بری ئاسایكردنه‌وه‌ی، هێنده‌ی تر دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان نائاسایی كرایه‌وه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، کە له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا له چه‌ندین ڕووە‌وه پێشێلكاری له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌نجام درا، هه‌ر له ئاراسته‌نه‌كردنی داواكاریی دانیشتنی نائاسایی بۆ سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان، ئاماده نه‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه به پێی مادده‌ی (٢٠/ ١)ی و ماده‌ی (٥٤/ یه‌كه‌م/ ١-٢)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.
هەروەها دەشڵێن، پێشێلكردنی ڕێوشوێنی گفتوگۆكردنی ئه‌ندامان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان به‌پێی ماده‌كانی (٥٥- ٥٨- ٧٤)ی په‌یڕه‌و، نه‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی بڕیار و ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆی و ئاراسته‌كردنی بۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی لیژنه و رێوشوێنه‌كانی گفتوگۆ كردنی پڕۆژه‌ی بڕیار و ڕاپۆرتی لیژنه له‌سه‌ری له لایه‌ن په‌رله‌مان و په‌سه‌ند كردنی به‌پێی ماده‌كانی (٧١ و ٧٢) "بۆیه كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا نایاسایی ده‌ره‌نجامه‌كانیشی پوچه‌ڵن".
هەروەها جەخت لەوەش دەکەنەوە "هه‌موو ئه‌م پێشێلكاریه په‌یڕه‌وییانه له‌كاتێكدایه كه ئێمه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئامانجمان بوو كه سه‌رده‌می كاری ناقانونی له كاری په‌رله‌مانی كۆتایی پێبهێنین و، بچوكترین هه‌ڵه‌ی په‌یره‌وی له كاره‌كانمان ڕاست بكه‌ینه‌وه."
لەدرێژەى ڕاگەیەندراوەکەى سەرۆک و سکرتێرى پەرلەماندا هاتووە "ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بو بۆ سه‌رده‌می كاری نایاسایی له كاری په‌رله‌مانی كوردستان".
هەروەها دەشڵێن، هه‌ڵپروزكاندنی مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا نائاسایی و نایاساییدا "هه‌م كه‌م نرخ و بایه‌خكردنی ئه‌م بابه‌ته چاره‌نوسسازه‌یه و هه‌میش هێنده‌ی تر شكاندنی شكۆی په‌رله‌مانی كوردستانه وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستان".
سەرۆک و سکرتێرى پەرلەمان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، ئه‌نجام دانی ریفراندۆم، پێویسته به یاسا رێكبخرێت، هه‌ر وه‌ك یاساكانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و، یاسای ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ ڕاپرسی، له هه‌مان كاتدا "سپاردنی بڕیاردان له‌م پرسه چاره‌نوسسازه به لایه‌نی نادیار و ناڕه‌سمی و هه‌ڵنه‌بژێردراو، ته‌نازولكردنه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌رجه‌عیه‌تی، كه ئه‌مه‌ش كارێكی نایاساییه".
لە کۆتایى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته نایاساییه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان لێره‌دا بوه‌ستێت" و سه‌رباری ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان، هه‌مووان كار بكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی پرەنسیپه‌كانی دیموكراسی و یاساسه‌روه‌ری و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كان له كاتی خۆیدا و هێنانه‌كایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و حوكمی دامه‌زراوه‌یی له كوردستان.