كۆشكی سپی داوای هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم دەكات

كۆشكی سپی ئەمریكا هەڵوێستی رەسمی خۆی سەبارەت بە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان راگەیاند و داوای لەسەركردایەتی سیاسی كورد كرد كە ئەو پرۆسەیە هەڵبوەشێننەوە.

كۆشكی سپی لەبەیاننامەیەكدا راگەیاند"هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستاندا گرنگی لەسەر پرۆسەی ئازادكردنەوەی ناوچەكانی ژێردەستی داعش كەم دەكاتەوە".

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا كۆشكی سپی داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەڵبوەشێننەوەو بچێتە گفتوگۆیەكی درێژخایەنەوە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و بۆ ئەو مەبەستەش واشنۆن ئاسانكاریی بۆ دەكات.



AM:09:16:16/09/2017