ئەمەریکا بەرامبەر بۆردومانی شەڕڤانان لەلایەن فڕۆکەکانی روسیا و سوریاوە بێدەنگە

ئەمەریکا بەرامبەر بۆردومانی شەڕڤانان لەلایەن فڕۆکەکانی روسیا و سوریاوە بێدەنگە سوریای دیموكرات بۆردومان كردو ، تا ئێستا ئەمەریکاو هاوپەیمانی دژی داعش بێدەنگن،

ماڵپه‌ڕی رۆژنیوزی نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای روسیا و سوریا له‌ نزیك ناوچه‌ی سناعی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات، خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیان بۆردومان كردووه‌".
 
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕڤانان، كاتژمێر 3 ی به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی به‌شدار له‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، شه‌ڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان به‌ هاوپه‌یمانی گرنگی خۆیان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بەڵام تا ئێستا بێدەنگن.



PM:02:30:16/09/2017