ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆبووببێتە بۆ وەڵامدانەوەی داواكاری وڵاتانی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان.


لەمبارەیەوە ئەبو كاروان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە حزبی شیوعیی كوردستان بە سپی ڕاگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە هەولێر بەڕێوە بچێت.


ئەندامەكەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەڵێت، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە وەڵامدانەوەی پرسی داواكاری چەند وڵاتێك و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر دواخستنی ڕیفراندم لە هەرێمی كوردستان .



PM:12:05:17/09/2017