"لادانی نەجمەدین كەریم لەسەر 64 دۆسیەی گەندەڵی بووە"

دەستەی دەستپاكی عێراق 64 سكاڵا لەسەر نەجمەدین كەریم تۆماردەكات‌و میدیایەكی نزیك یەكێتی دەڵێت بەو هۆكارە پارێزگاری كەركوك لە پۆستەكەی لادراوە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "ژیان"ی نزیك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەماوەی ساڵانی 2013و 2014دا 64 داوای یاسایی لەسەر نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك تۆمار كراوە، بەڵام لەكاتی خۆیدا نەجوڵێنراوە‌و زۆربەشیان لێكۆڵینەوە لەبارەیانەوە بەرەوامە.

لەمبارەیەوە نیازی معمار ئۆغڵۆ، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و بەرەی توركمانی لەكەركوك بە رۆژنامەكەی راگەیاندوە كە بڕیاری لادانی نەجمەدین كەریم لە پۆستەكەی بەهۆی ئەو دۆسییانە بووە‌و هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی سیاسی‌و ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە نیە.




PM:12:24:17/09/2017