وهزيرى دارايى و ئابوورى حكومهتى ههرێمى كوردستان رێباز حهملان وازهێنانى خۆى له بزووتنهوهى گۆڕان راگهياند.
ريباز حهملان، له پهيامهكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا کەوتووە به وردى ئهزموونى سياسى و كارى رێكخراوهيى خۆى لهگهڵ بزووتنهوهى گۆڕان خستووهتهڕوو و ئاماژهشى بۆ ئهوه كردووه، بهشێك له بهرپرسانى گۆڕان "داواكارى ناياساييان لێكردووه و ئهويش بۆى جێبهجێ نهكردوون و ههوڵى تهخوينكردنيان داوه"
ڕێباز حەملان ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئێستاش هەرێم بە دۆخێکى ئاڵۆزی سیاسی و مێژوویدا تێدەپەڕێت و لە ژێر زەختێکى ناوچەیى و نێودەوڵەتیدایە. لە دواى ڕاگەیاندنى پرسێکى گرنگى نیشتمانی و چارەنووسسازی وەک ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى و مافى چارەى خونوسین، هەروەها دەرگاکردنەوە بەڕووی پێکهێنانەوەى لایەنەکان و لابردنی مەرجەکانى بەردەم بزووتنەوەى گۆڕان بۆ پەرلەمان و حکومەت لە پێناو یەکڕیزیى نیشتمانی دژى دوژمنانی گەلەکەمان، بەڵام جڤاتى نیشتمانى بە داخەوە بڕیاری بۆ نەدرا و کەوتە ژێر کاریگەریى هەندێکى کەسى نامەسئول یاخود کەسانێک کە خولیاى موزایدە و گەورەبوونى خۆیانن کە لە کاتێکدا زۆرن ئەوانەى لە ناو گۆڕان هەمان بیرکردنەوەى منیان هەیە".
ئەو وەزیرەى گۆڕان لە دەست لەکارکێشانەوەکەیدا ئەوەشى نوسیوە "لەسەر هەموو هۆکارەکانى پێشووتر خۆڕاگربووم و کردمە قوربانیى متمانەى کاک نەوشیروان و دەنگدەرانى بزووتنەوەکە و بێدەنگ بووم. بەڵام بەندە لە پێناو خوێنى شەهیدانی کوردستان و ڕۆحى باوکم وەک پێشمەرگە و خەباتگێڕێکى کورد لە پێناو کەسوکارى ئەنفال و کیمیاباران و لە پێناو یەکڕیزیى نیشتمانى و قوربانی دانى بەردەوامی پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان و گەیشتن بە ئامانجی گەورەى کورد کە دەوڵەت و سەربەخۆیی و ڕزگارییە لانیکەم بە دەستهێنانى بەشێکى گەورەى مافەکانمانە تەنات ئەگەر لە ئێستاشدا نەکرێت".
ڕێباز حەملان باسى ئەوەشیکردووە، کە لەبەر ئەم هۆکارانە ئامادە نییە زیاتر بێدەنگ بێت و کار بکات لە ناو بزووتنەوەى گۆڕاندا و نووسیویەتى "لە پاى ئەم هەموو قوربانیەى بەسەر میللەتەکەماندا هاتوە، (گۆڕان) بڕیارى نەدا پشتیوانى لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیى بکات کە لە کاتێکدا ئاپۆڕاى جەماوەری خەڵکى کوردستان و ڕەوەندی کوردى لە دەرەوە هەموو داواى یەکڕیزى و وەلانانى ناکۆکیى حیزبەکان دەکەن و داوا دەکەن پێکەوە داواى مافەکانمان بکەین".
دهقى دهستلهكاركێشانهوهكهى رێباز حهملان: