شاسوار عەبدولواحد: شەرمە بۆ پارتی کۆبوونەوەی جەماوەری سەرۆکەکەیان لە یاریگای سڵیمانی سازدەکەن

شاسوار عەبدواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا دەڵێت" بارزانی ٢٦ ساڵە ئەم شارەی فەرامۆش کردوە, دێت لە یاریگایەک باسی بەناو دەوڵەتی کوردی دەکات کە ئێمە یاریگاکەمان نۆژەن کردۆتەوە".

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، شاسوار عەبدولواحید نووسیوویەتی " ئەو یاریگایە کەسێکی بەرەی نەخێر نۆژەنی کردۆتووە و ئەویش لە ماوەی ٢٦ ساڵی حوکمرانیدا نەیتوانیوە بەردێک بخاتە سەربەرد لەم شارەدا، کەچی دێت ئەو یاریگایە بەکاردێنت".

ناوبراو دەڵێت" ئەگەر ئەوان یاریگایەکیان نییە لەم شارەدا، کەچی بانگەشەی دەوڵەتی کوردی دەکەن".

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی " نەخێر لە ئێستادایە" کە یەکەم جوڵانەوەیە بە ئاشکرا دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمە لە ئێستادا.



PM:10:26:18/09/2017