یەکگرتوو: عومەری سەید عەلی رێگەی نەداوە یوسف محەممەد بگەڕێتەوە پەرلەمان

بە وتەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان "عومەری سەید عەلی رێگەی نەداوە یوسف محەممەد بگەڕێتەوە پەرلەمان".


ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لەزاری سەرچاوەیەكی یەكێتییەوە بە رووداوی راگەیاند،م "یوسف محەممەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئامادەی واژۆكردنی دانیشتنی كاراكردنەوەی پەرلەمان بووە، بەڵام عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەدوایین ساتەكاندا نەیهێشتووە بەشدار بێت".


وتیشی "ئێمە حەزمان دەكرد بە دەستەی سەرۆكایەتی ئێستا پەرلەمان كارا كرابایەوە، بەڵام رێز لە بڕیاری لایەنەكان دەگرین".


هەر ئێوارەی دوێنێ 17ی ئەیلول، ئەبوبەكر هەڵەدنی لە پۆستێكی فەیسبودا بە ناونیشانی "قسەیەك لەسەر دەمەتەقێ وگرتە ڤیدیۆ ییەكەی كاك یاد ڕەفیق؟" ڕایگەیاند "سەبارەت بەجەنابی كاك دكتۆر یوسف سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە هاوڕێ و براودۆستێكی نزیكمە سبەی دەنگ دان بكرێت دەنگی پێدەدەمەوە وستەمێكی گەورە دەرهەق بەوپیاوە كراوبەباشترین سەرۆك پەرلەمانەكانی دەزانم".


دەشڵێت "من ئەوقسەم لەئەندام پەرلەمانێكی دیاری فراكسیۆنی یەكێتی بیست كەدكتۆر یوسف ڕازی بوە بێتەوە پەرلەمان بەڵام كاك عومەری سەید عەلی نەیهێشتوە، ئێستا ئەو برادەرە لە بەدواداچونێك دا حاشا لەقسەكەی خۆی دەكات ودەڵێت نەموتوە,بەڵام بە دڵنییاییەوە لای من ووتی,بەهەرحاڵ كورد واتەنی نەقڵی كوفر كوفر نیە، من باسم لە دۆخێك كردوە لەدوورو نزیك مەبەستم نەبوە گومان لەسەركەسایەتی بەڕێزی سەرۆكی پەرلەمان دروست بكەم".



PM:12:16:19/09/2017