دوو پارلەمانتاری یەكێتی بۆ پارێزگاری نوێی كەركوك كاندید كراون

فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق لەهەوڵی ئەوەدان بۆ جێگرەوەی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك، كەسێكی دیكە دابنێن‌و بۆ ئەمەش دوو پەرلەمانتاری یەكێتی كاندیدن.

بەپێی هەواڵێكی (بغداد الیوم) لەزاری ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد كە ناوەكانیانی ئاشكرانەكردووە، پۆستی پارێزگاری كەركوك لە پشكی یەكێتییە و ئاڵا تاڵەبانی پەرلەمانتاری عێراق و خالید شوانی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار كاندیدن بۆ ئەو پۆستە.

هەواڵەكەی باس لەوە دەكات كە  كە ئاڵا تاڵەبانی زۆرترین چانسی هەیە بۆ ئەو پۆستە و لای هەموو لایەنەكان قبوڵكراوە و رەزامەندی عەرەب و توركمانەكانیش بۆ پشتیوانی لەو كاندیدە هەیە.

پەرلەمانتارە كوردەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەڵام لە ئێستادا فراكسیۆنە كوردییەكان خۆیان لا دەدەن بۆ دانانی كاندیدی نوێ بۆ پارێزگاری كەركوك، بەهۆی ئەوەی دەبێتە دداننان بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ لادانی نەجمەدین كەریم.



PM:12:53:19/09/2017