چەندین كافتریا‌و خواردنگەی سلێمانی داخران
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه نۆ شوێنی كاركردن داده‌خرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن رێگه به‌كردنه‌وه‌یان نادرێت.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و ڕێنمایی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریا و شوێنه گه‌شتوگوزاریه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان و به‌پشتیوانی هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی هه‌ریه‌ك له ( فاین ئارت، خواردن و خواردنه‌وه‌ی جبل بیروت، نایت تو نایت، هۆڵی بلیاردی پشوو، هۆڵی بلیاردی ڤانۆ، خواردن و خواردنه‌وه‌ی لۆڤ تایم، كافتریای تاران، خواردنی فه‌نتۆش و كافتریای چاڤی شار ) داده‌خرێن.
ده‌رباره‌ی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رجه‌كان و جۆری سه‌رپێچیه‌كان گۆران قادر وتیشی: سه‌رپێچیه‌كان به‌پێی شوێنه‌كان جیاوازن كه بریتین له بونی مێرد مناڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ له كافتریا و گازینۆكان، نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و گه‌شتووگوزار و پابه‌ند نه‌بوون به‌كاتی داخستنی شوێنه‌كانیان له‌كاتی دیاری كراودا واته ئیشكردن تا به‌ره‌به‌یان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه داخراون، پێویسته پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار و ئه‌و مه‌رجانه‌بن كه پێویسته له شوێنی كاركردنه‌كه‌یدا هه‌بێت.
PM:01:27:19/09/2017