حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنێت کە ژمارەیان ١١٩٧ .
رێبین کاکەمەم، نوێنەری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە ماڵپەڕی رووداوی راگەیاندووە" حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی فەرمانی بۆ دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان دەرکردووە، فەرمانەکەش لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت".
بڕیارەکە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان (یەکەم، دووەم و سێیەم)ی ساڵەکانی 2014 و 2015 دەگرێتەوە و ژمارەیان 1197 کەسە.