سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دڵنیایی دەدات لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم له كات و واده‌ی خۆیدا و دەڵێت "زمانی هه‌ڕه‌شه ره‌تده‌كەینەوە".
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسینێكدا له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه "وه‌ک چاوه‌ڕوان بوو هێنده‌ی نزیک بینه‌وه له رۆژه چاره‌نوسسازه‌که، جه‌نگی ده‌روونی و ده‌نگ و دۆری ره‌شبینی و بڵاوکردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ لای هاوڵاتیان زیاتر ببێت".
ده‌شڵێت "هیچ گومانێکتان نه‌بێت، ریفراندۆم له‌کاتی خۆی ده‌کرێت، هه‌رچی پێشنیاز‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی گفتوگۆش هه‌بێ له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کوردستان ره‌ت ناکرێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه گفتوگۆ ده‌که‌ین".
ده‌رباره‌ی زمانی هه‌ڕه‌شه‌ش دەڵێت "هیچ باکمان بۆ ئه‌و قسانه نییه، زمانی هه‌ڕه‌شه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌کات ده‌بێت ئه‌وه‌ش تێبگات، چ قیمه‌تێک بۆ هه‌ڕه‌شه‌کان دانانێین و ده‌رده‌که‌وێت کێ زیان ده‌کات.! ئیتر هیچ گومان و شکێکتان نه‌بێ، کاروانی سه‌رفرازیمان ده‌ڕواو هیچ هێزێک ناتوانێ، رێی پێبگرێت، 25ی ئه‌یلول رۆژی نووسینه‌وه‌ی چاره‌نووسمانه و ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕێمانه".