په‌رله‌مانی كوردستان یەکەم كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و دەست لەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتاریش دەخرێتە بەرنامەی کارەوە.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، کە لەماڵپەری فەرمی پەرلەمانی کوردستانبڵاوکراوەتەوەتایدا هاتووە بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (یه‌ك)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی 23ی ئه‌یلول په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی په‌رله‌مان بن.
بەپێی زانیاریەکان دەست لەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتاریش کە لەپێشوودا نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردبوو دەخرێتە بەرنامەی کارەوە.